رووبارى گەلى عەلى بەگ
مێردمنداڵێک؛ لە رووبارى گەلى عەلى بەگ خنکا
964+
ئاکام غەفور- سۆران
نوێکردنەوە لە کاتژمێر 4:25 خولەک:
سەرەتا بەرگرى شارستانى هەم لە راگەیەندراوەکەیان و هەم لە لێدوانیاندا بۆ 964 رایانگەیاند کە ئەوەى خنکاوە گەشتیارێکى تەمەن 25 ساڵانى دانیشتووى هەولێرە، بەڵام دواتر رەوەند هاودیانى وتەبێژى بەرگرى شارستانى سۆران بە 964ـى وت،”دواى دەرهێنانەوەى تەرمەکە دەرکەوت ئەو کەسەى خنکاوە مێردمنداڵێکى 16 ساڵانەى دانیشتووى خەلیفانە و بۆ توێکارى رەوانەى پزیشکى دادى کراوە”.
وتیشى،”زۆر جار لە کاتى لێدوانە سەرەتاییەکانمان پشت بە زانیارى هەواڵدەر و شایەدحاڵەکان دەبەستین، بۆیە وتمان تەمەنى 25 ساڵە و خەڵکى هەولێرە، بەڵام دواى دەرهێنانەوەى تەرمەکە دەرکەوت تەمەنى 16 ساڵە و دانیشتووى خەلیفانە”.
هەواڵى پێشتر:
لە رووبارى گەلى عەلى بەگ، گەشتیارێکى کورد کە تەمەنى 25 ساڵە کەوتە ناو ئاوەوە و خنکا.
رەوەند هاودیانى، وتەبێژى بەرگرى شارستانى سۆران بە 964ـى وت،” ئەو کەسەی خنکاوە دانیشتووى هەولێرە و تەمەنی 25 ساڵە”.
وەک باسى دەکات، دەورووبەرى کاتژمێر 3ـى پاشنیوەڕۆ کەوتووەتە ناو ئاوى رووبارى گەلى عەلى بەگ.
باسى لەوەشکرد، لە ئێستادا تیمەکانی پاراستنی ئاوی روباری سۆران و تیمەکانی رزگاردن لەوێن بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح