عێراق تازە بەخۆ دەكەوێ

610 پڕۆژە و شوێن پابەندی رێنماییەكان نین و داخران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق داخستنی 610 پڕۆژە و شوێنی لە كۆمەڵێك شار راگەیاند، بەهۆی سەرپێچیکردن لە مەرجەکانی سەلامەتی.

عەمید میقداد میری، بەرپرسی بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، “بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق لە هەڵمەتەکانی پشکنینی مەیدانییان لەسەر پڕۆژە و دامەزراوەکان بەردەوام بوون، لە ئەنجامیشدا لە 18ی تەمموز (610) پڕۆژە و دامەزراوە و شوێن، كە سەرپێچییان لە مەرجەكانی سەلامەتی كردووە، داخران، كە بەپێی یاسای بەرگریی شارستانی بۆ ماوەی 10 رۆژ دادەخرێن”.

بەپێی راگەیاندراوەكە،  لە نەجەف زۆرترین شوێن داخراون، كە (150) پڕۆژە و شوێنن، دواتر کەربەلا بە (128) شوێن، بابل (103) و ئەنبار (68).

هەروەها ئاماژە بەوە كراوە، سەبارەت بە پارێزگارەکانی دیکە پابەندبوون بە ئاستێکی تاڕادەیەک نزم هەبووە، یان هیچ سەرپێچییەکی بەرچاویان نەبووە، وەک بەغدا لە هەردوو بەشی كەرخ و روسافە، کە هیچ پێشێلکارییەکی تێدا تۆمار نەکراوە.

میری داوای لە خاوەن شوێنە بازرگانییەکان و ناوەندە بازرگانییەکان و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان کرد “بە تەواوی پابەندبن بە رێکارەکانی بەرگریی شارستانی و ئاسانکاری بۆ کاری تیمەکانی پشکنین، بۆ پاراستنی ژیان و موڵک و ماڵی خۆیان و رێگریکردن لە کارەساتەکان، کە دەتوانرێت بە رێوشوێنی سادەی خۆپارێزی لێیان دوور بخرێتەوە”.

ئەم رێوشوێنانەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوای رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی شاری كوت دێت لە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەی رابردوودا، كە بەهۆیەوە 61 كەس گیانیان لەدەست دا.

له كارەساتێكی گەورەدا بە دەیان كەس لە واست گیانیان لەد...

له كارەساتێكی گەورەدا بە دەیان كەس لە واست گیانیان لەدەستدا و برینداربوون