ئاڕمی زێڕێن به‌خشرایه‌ هونه‌رمه‌ند شوكروڵا شێخانی

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

كۆمەڵەی هونەر و وێژەی كوردی مه‌راسیمێكی رێزلێنانى بۆ هونه‌رمه‌ند شوكوڵا شێخانى رێكخست و ئاڕمی زێرێنى پێبه‌خشی، شێخانیش ده‌ڵێت، پێش ئه‌م رێزلێنانه‌، خەڵک رێزی لێناوم.

مه‌راسیمه‌كه‌، ئەمرۆ چوارشەممە 16.7.2025 لە هۆڵى چالاكی قوتابخانه‌كان له‌ هەولێر به‌ڕێوه‌چوو.

شوكروڵا شێخانی به‌ 964ـى وت لەمێژە له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ خەڵاتكراوه‌ و پێشوازى كراوه‌.

شێخانی، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ خۆى به‌ موڵكی دراماى ئەدیابین ده‌زانێت، چونكە ده‌ڵێت “دەرهێنەر حه‌سه‌ن عه‌لی منی كردۆتە مۆركی ئەدیابین”.

شوكروڵا شێخانی، لەساڵی 1956 لەشاری كەركوك لەدایكبووە، لەمنداڵیەوە هاتووه‌ته‌ شاری هەولێر، لەساڵی 1972 بەشداری یەكەم شانۆگەری كردووە بە ناوی بەختیاری. تاوه‌كو ئێستاش بەشداری لە حەوت دراماو دەیان شانۆ كردووه‌، كه‌ دیارترین دراماكانى كەوەكانی قەرەچووغ، ئازارەكانی بارام و ئەدیابین.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هونەرمەند مەحمود محەمەد: گەنجەکان لە بەند و قسەی ناشیر...

هونەرمەند مەحمود محەمەد: گەنجەکان لە بەند و قسەی ناشیرین ناخۆشیان کردووە

کۆنسێرتی هونەرمەندان نەجمەی غولامی و کانی بەڕێوەچوو

کۆنسێرتی هونەرمەندان نەجمەی غولامی و کانی بەڕێوەچوو