لە سنووری پردێ

ئەو جوتیارە کوردەی 14 رۆژە رفێندرابوو ئەمڕۆ ئازا کرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەو جوتیارە کوردەی سنووری ناحیەی پردێ کە دوو هەفتە لەمەوپێش لەلایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندرا ئەمڕۆ ئازاد بوو.

لە رۆژی 2.7.2025 لە گوندی گەڵۆزی سەر بە ناحیەی پردێ جوتیارێکی کورد لە لایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندرا دوای 14رۆژ بەدەست و چاو بەستراوی لە شوێنێکی چۆڵ ئازادکرا.

سەرچاوەیەکی تایەت لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، دوای 14رۆژ لە رفاندنی جوتیارێک بە “ناوی ئاری رەمەزان” تەمەن 40 ساڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەدەست و چاو بەستراوی لە ناوچەیەکی چۆڵ فرێدراوە.

وتیشی چەکدارەکان مۆبایلێکی خۆیان داوە بەدەستی جوتیارەکە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ماڵەوەیان بکات و ئاگاداریان بکات کە لە چی ناوچەیەک فڕێدراوە بێن بیبەنەوە، پاشان لە لایەن بنەماڵەکەیەوە دەگەنە شوێنی دیاری کراوی کوڕەکەیان دەبیننەوە بەدەست و چاو بەستراوی و دەیبەنەوە بۆ ماڵەوە، تاکو ئێستا نازانرێت کە چۆن ئازاد کراوە.

سەرچاوەکەی پۆلیس وتیشی، رۆژێک دوای رفاندنەکەی لە گوندی گەڵۆزی تواندرا ئۆتۆمبێلەکەی بدۆزرێتەوە، لەگەڵ بەڵگەنامەکانی بەبێ ئەوەی دەستکاری کرابێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پاش مانگێک جوتیارە رفێنراوەکەی پردێ ئازاد کرا

پاش مانگێک جوتیارە رفێنراوەکەی پردێ ئازاد کرا