کەروێشکەکان بە سروشت شاد کرانەوە

شۆفێرێک بە چوار کەروێشکی کێوییەوە دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

لە بازگەی ئاسایشی عەربەت، شۆفێرێک بە چوار کەروێشکی کێوییەوە دەستگیر کرا، کەروێشکەکانی لێ سەنرا و بە سروشت شاد کرانەوە.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، شۆفێرێک لەلایەن بازگەی ئاسایشی عەربەتەوە بەتۆمەتی گواستنەوەی ئاژەڵی کێوی و بە چوار کەروێشکەوە دەستگیر کراوە و دواتر رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت کراوە.

“لەئێستادا ئەو هاوڵاتییە دەستبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە”، هێمن کەمەرخان وای وت .

ئاماژەی بەوەشکرد، بە بڕیاری دادوەر هەر چوار کەروێشکەکە ئازاد کراون و گەڕێندرانەوە بۆ ناو سروشت و ژینگەی راستەقینەی خۆیان.

کەروێشکێکى بریندار دواى چارەسەرکردن گەڕێندرایەوە ناو ...

کەروێشکێکى بریندار دواى چارەسەرکردن گەڕێندرایەوە ناو سروشت

ئەو کەسانەى کەروێشکەکانیان راوکردبوو دەستگیرکران

ئەو کەسانەى کەروێشکەکانیان راوکردبوو دەستگیرکران