پۆدکاستی تەندروستی

“هەموو پشتئێشەیەک ئینزلاق نییە و نەشتەرگەری تەنیا بۆ حاڵەتە دەگمەنەکانە”

+964

جێگرمەحمود

دکتۆر ئامانج موحسین گەردی پسپۆری نەشتەرگەری ئێسک و شکان و جومگە، دەڵێت، هەموو پشتئێشەیەک ئینزلاق نییە و نەشتەرگەری تەنیا بۆ حاڵەتە دەگمەنەکانە و دواچارەسەرە.

د. ئامانج لە پۆدكاستی تەندروستیی 964 بەشداریی كرد و تیشکی خستەسەر چەندین بابەتی گرنگی تەندروستی، بە تایبەتی كێشەكانی ئێسک و جومگەکان.

ئەو پزیشكە پێی وایە کێشی زیاد، گەورەترین دوژمنی جومگەکانە بە تایبەت ئەژنۆ و هەروەها پشت.

“بۆ خۆپاراستن باشترین وەرزش بریتییە لە مەلەوانی و پایسکلسواری و باشترین شێوازی خەوتنیش لەسەر پشتە”، ئەمە قسەی دکتۆر ئامانجە.

هەروەها روونیكردەوە، باوەڕی باوی وەک خواردنی پاچە بۆ جومگەکان بنەمایەکی زانستیی بەهێزی نییە.

سەبارەت بە گۆڕینی جومگەكانیش، ئاماژەی بەوە کرد، نەشتەرگەری بۆ ئەم بابەتە بۆ قۆناغە زۆر پێشکەوتووەکانی سەوەفانە و ئەوەی بۆ ئەنجامدانی گرنگە تەندروستی گشتیی نەخۆشەکەیە، نەک تەنیا تەمەنی.

تەواوی پۆدكاستەكە لە ڤیدیۆیەكەدا ببینن.

نووستن بە ماكیاژەوە چاو تووشی هەوكردن دەكات

نووستن بە ماكیاژەوە چاو تووشی هەوكردن دەكات