هاتوچۆ دەڵێن چی؟

لەزگەی دژەخۆر دەرمانی گەرمایە و داوا دەکرێ قەدەغەکردنی لاببرێ

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

گەرما تینی هێناوە و شۆفێرانیش پەنایان بردووەتە بەر لێدانی لەزگەی دژە خۆر لە جامەکانیان، خاوەنی پێشانگەكانیش دەڵێن، لەگەڵ بڕیاری قەدەغەی “لەزگەی جام رەش”، مشتەرییان كەمتر بووەتەوە.

بەڵام، ئەوان داوا دەکەن، رێگە بدرێ لەزگەی شەفافی UV بدرێت لە جامی ئۆتۆمبیلەکان، کە رەنگی ئاوییە و دەرەوە و ناوەوە لەیەک دیارن.

ئەمرۆ یەكشەممە 13.7.2025، پەیامنێری 964 چووە لای ژمارەیەک پێشانگە، رابەر عەلی خاوەن پێشانگا بۆ 964 باسی لەوەکرد، لەزگەکان گەرمی و تیشكی سەروبنەوشەیی دەگەرێنێتەوە و پێست دەپارێزی لەزۆر نەخۆشی، زۆرینەی ئەوانەی دێن بۆ لامان شۆفێرنی هێڵە دوورەکانن و کاریگەری گەرمی لەسەر دەموچاوین دەرکەوتووە.

ئەو خاوەن پێشانگە وتی، داوا دەکەن ئەو سێ مانگە رێگەدان بکرێ بۆ لێدانی لەزگە، جگە لەو خاوەن پێشانگە، وەستا زانا تەها وەستایی لەزگەمان دواند ئەو بۆ 964 وتی،  لەزگەكان %100 تیشكی خۆر دەگەرێنێتەوە، بەڵام لەرووی یاساییەوە قەدەغەیە.

پەیامنێری 964، لەوێ دوو شۆفێری دواند، مەولان محەمەد، بە 964ی وت، ئەو لەزگانە هیچ كێشەی نیە فەقەت گەرمی دەگێنەوە، محەمەد ئیدریس وتی، داواكارین ئەم سێ مانگە لێدانی لەزگەی دژە خۆر، ئاسایی بێت قازانجی ئێمەیە.

لە بارەی سزایی یاسایی و قەدەغەکەی، هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بۆ 964 وتی، لێدانی لەزگەی جام رەش کە مۆڵەتی نەبێ، بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و شوفێر رووبەرووی سزایی پێ بژاردن دەبێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

گەرما لە گەرمیان دەگاتە 51 پلەی سیلیزی

گەرما لە گەرمیان دەگاتە 51 پلەی سیلیزی

هەواڵی خۆش ئەوەیە گەرمای تاقەت پڕوکێن لاواز بووە و پلە...

هەواڵی خۆش ئەوەیە گەرمای تاقەت پڕوکێن لاواز بووە و پلەکانی گەرما دادەبەزن