پڕۆسەکە بەدڵی ئەوانە

زیندانییەکانی پەکەکە؛ بە گریان هەستی خۆشی دەردەبڕین

964+

محەمەد فاتیح

کاریگەری هەڵوێستەكەی ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، کاریگەییەکەی بەردەوامە و زيندانيکراوانی پەکەکە لە زیندانەکاندا رایانگەیاندووە، هەرچەندە گوێیان لە دەنگی “رێبەر ئاپۆ” نەبووە، بەڵام بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لە بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە کردووە و بە سەرکەوتنێکی بەرچاو وەسفیان کردووە.

زیندانیكراوانی پەكەكە لە پەیامێكدا دەڵێن، “نەمانتوانی رێبەرمان ببینین، چونكە پەیامە ڤیدۆییەکەى لە زیندانەکاندا پەخش نەکرا، بەڵام بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازى لە پەیامەكەی دەكەین، هەمووان بەشداری خۆشییەکانی یەکدی بووین، تەنانەت هەندێک هەڤاڵ بە گریان گوزارشتییان لە هەستەکانیان کرد و لە کۆتاییدا ئەم هەستە لە هەموواندا رەنگی دایەوە”.

پەیامی ئەم زیندانییانەی پەکەکە لەلایەن میدیاکانی پەکەکە بڵاوکراوەتەوە، ئەوان وتوشيانە، جارێکی دیکە خۆر لە کوردستان هەڵات و رووناکی کردینەوە و بۆ هەمیشە لەگەڵ رێبەرمانداین و ئەوەی پێویست بکات دەیکەین و گەلی کوردستان بە دەستکەوتێکی مەزنەوە پێشوازی لەم پرۆسەیە دەکەن، ئەوە لە حاڵێکدا داتایەکی دروست بەردەسی نییە لەبارەی زیندانیانی پەکەکە، بەڵام ژمارەیەکیان گەریلا و ژمارەیەکیان کاری رێکخستنن.

دوای ئەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پەكەكە داوای لێ‌ كردن، ئەمڕۆ هەینی گروپێكی گەریلاكانی پەكەكە رێورەسمی سیمبولی چەکدانان بەڕێوەدەبەن، ئەمە سێیەم هەنگاوی کردارییە بۆ پڕۆسەی ئاشتی، مەزەندە وایە 30 بۆ 40 گەریلا بەشداری چەکدانانەکە بکەن.

کەرەستەی تەکنیکی نابرێتە ناو رێوڕەسمی چەکدانانی پەکەک...

کەرەستەی تەکنیکی نابرێتە ناو رێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە

چەکدانانی گروپێکی پەکەکە لە جاسەنە بەڕێوەدەبرێ

چەکدانانی گروپێکی پەکەکە لە جاسەنە بەڕێوەدەبرێ