پێنج کەسیش بریندارن

پیکابێک لە لۆفەکانی گوندی رۆست وەرگەڕا کەسێک گیانی لەدەستدا

964+
ئاکام غەفور – سۆران

لە لۆفەکانی گوندی رۆست له‌ ئیداره‌ى سۆران، پیکابێک هەڵدێرا و شەش کەس بریندار بوون، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی، یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی ئاشتی گیانی لە دەستدا.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت، بەهۆی هەڵدێرانی پیکاب نیسانێک لە گوندی رۆستی سەر بە ناحیەی سمیلان، دوو له‌ سه‌رنشینه‌كان برینه‌كانیان سەخت بوو و ئه‌واكت له‌لایه‌ن تیمەکانیانه‌وه‌ گواسترانەوە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران.
سەرچاوەیەک لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی، بۆ 964 وتی، بەهۆی سەختی برینەکەی یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا، یەکێکی تریش تەندروستی ناجێگیرە.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی تەمەن نزیک 40 ساڵە و پیشەی پاسەوانی سنورە، قەرارە کەمێکی تر لە مزگەوتی پیرەباوی شاری سۆران نوێژی مردوی لەسەر بکرێت و بەخاک بسپێردرێت.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌رگرى شارستانى سۆران شەش ئامێری نوێى ئۆكسجینی بۆ دا...

به‌رگرى شارستانى سۆران شەش ئامێری نوێى ئۆكسجینی بۆ دابینکرا

کارمەندانی به‌رگرى شارستانى سۆران راهێنان له‌سه‌ر ئ...

کارمەندانی به‌رگرى شارستانى سۆران راهێنان له‌سه‌ر ئه‌سانسۆر ده‌کەن

هاوڵاتییه‌ ونبووه‌كه‌ى به‌ستۆڕه‌ له‌ سۆران به‌دوا...

هاوڵاتییه‌ ونبووه‌كه‌ى به‌ستۆڕه‌ له‌ سۆران به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، كه‌چی ده‌ڵێن له‌ رانیه‌ بیندراوه‌