ماکرۆن و ستارمەر یەکیان بینی

بەریتانیا هەفتانە 50 کۆچبەر بۆ فەڕەنسا دەگەڕێنێتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

هەر بەلەمەی کۆچبەرە و خۆی دەکات بە بەریتانیایا، حکومەتی بەریتانیاش ناچار فشار دەخاتەسەر فه‌ره‌نسا، بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نوێ بۆ سنووردارکردنی کۆچبەری نایاسایی، بۆیە ماکرۆن چوو ستارمەری بینی، رێککەوتن هەفتانە 50 کۆچبەر بگەڕێننەوە فەڕەنسا.

رێککەوتەکە سەرەتاییە، رۆژنامەی تایمز دەڵێ، بەریتانیا و فەرەنسا رێککەوتن لەمەودوا هەفتانە 50 کۆچبەر رەوانەی فەرەنسا بکرێنەوە، وەک قۆناغی یەکەم، تایبەت ئەوانەی مانەوەیان رەتکراوەتەوە.

پێشتر، ئه‌سۆشێتد پرێس وتی، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە رێگەی بەلەمی بچووکەوە لە باکووری فەرەنساوە دەگەنە کەنارەکانی باشووری ئینگلتەرا رووی له‌ زیاد بوون كردووه‌، ئه‌مه‌ش پرسێکی سیاسی گەورەیە بۆ کیه‌ر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.

ستارمەر گوشاره‌كانی زیاتر كردووه‌، له‌سه‌ر ئیمانوێل ماكڕۆن بۆ ئەوەی زیاتر کار بکات بۆ وەستاندنی پەڕینەوەی كۆچبه‌ران له‌ نۆكه‌ندی ئینگلیز بۆ ناو خاكی بەریتانیا .

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئەمساڵ زیاتر لە 21 هەزار کۆچبەر لە باکووری فەرەنساوە بە کەشتیی بچووكه‌وه‌ پەڕیونه‌ته‌وه‌ بۆ باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا، ئەمەش سەرئێشەیەکی گەورەی بۆ ستارمەر دروستکردووە، لەکاتێکدا لایەنە راستڕەوە توندڕەوەکان لە زیادبوونی لێشاوی كۆچبه‌رانی نایاسایی نیگه‌رانن.

رۆژنامەی لۆمۆند دەڵێ، بڕیارە مانگی داهاتوو تاقیکردنەوەیەک دەستپێبکات کە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی تا هەزار و 500 کۆچبەری ناو بەلەمە بچووکەکان تا کۆتایی ئەمساڵ.

ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ دەستپێکردن لە هەفتەیەکدا زۆرترین ژمارەی کۆچبەران 50 کۆچبەر دەگەڕێندرێنەوە، ئەمەش یەکسانە بە تەنیا یەکێک لە کۆچبەران لە هەر 17 کۆچبەرانی هەفتانە.

سەرچاوە حکومییەکان بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، کاتێک دەرکەوت رێکارەکە کاریگەرییەکەی دەرکەوتووە، پلانەکە بە شێوەیەکی بەرچاو گەورەتر دەکرێت.

لە سێ رۆژدا زیاتر لە 750 کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە دوورگە...

لە سێ رۆژدا زیاتر لە 750 کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە دوورگەکانی یۆنان