لە کەرکوک

سێ کەس تەقەی خۆشییان کرد و دەستگیرکران

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووکرایەوە، کە چەند کەسێک تەقەی خۆشی دەکەن، بەسەر کەژاوەیەکی بوک و زاوا، دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر هەرسێ تەقەکەرەکە دەستگیرکران.

رووداوەکە لە گەڕەکێکی کەرکوک رۆژی 7.7.2025 روویداوە، ئەو کەسانە چەکی جۆراوجۆریان پێیە و تەقە دەکەن.

عامر نوری، وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک بە 964ی وت، دوای ئەوەی لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە تەقەیەکی زۆر دەکرێت بەسەر کە ژاوەی بووک و زاوا، هەر زوو دیمەنەکان گەشتنە لای پۆلیس، کاتێک زانرا ناڕەزایەتی دروست کردووە.

جگە لەوەی، هۆکار بووە بۆ تێکدانی ئاسایشی شارەکە و دروستبوونی مەترسی لەسەر سەلامەتی خەڵک.

وتەبێژەکەی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک وتی، هەر ئەوکات، دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و تیمەکانی بەڵگە و تاوان بەشدارییان لە پڕۆسەکە کرد، توانرا دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر هەرسێ تەقەکەرە دەستگیربکەن، وە دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلی بووک و زاواکەدا.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە کەرکوک هەرکەس پاشماوەی خانوبەرە بڵاوبكاتەوە بە ملی...

لە کەرکوک هەرکەس پاشماوەی خانوبەرە بڵاوبكاتەوە بە ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت