ئەمڕۆ یەکلاکەرەوەیە

رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر مێزى ئەنجومەنى وەزیرانە

964+

وریا فەتاح

بەغدا و هەولێر لە رێککەوتنێکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نزیکبوونەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە، دۆسیەکە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بخرێتەڕوو.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، بە ڕۆژنامەى “الصباح”ـی نیمچەفەرى عێراقى راگەیاندووە، رێککەوتنێکی سەرەتایی کراوە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رابگەیەندرێت و واژۆ بکرێت.

وەک ئەوەى رۆژنامەکە باسى کردووە، وردەکارى رێککەوتنەکە بەمشێوەیەیە:

یەکەم: حکومەتی هەرێم رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتمانیی (سۆمۆ) دەکات.

دووەم: بەرامبەر بەوە، هەرێمی کوردستان رۆژانە 46 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی و پاڵاوتن پێدەدرێت.

ئەم پێشهاتانە دوای جوڵەیەکی سیاسیی چڕ دێت لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا، کە دوێنێ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و عەبدولـلەتیف رەشید سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور و بەرژەوەندیی نیشتمانی کردەوە.

هەروەها دوو رۆژ پێشتر، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا تاوتوێی دۆسیەی موچە و هەناردەکردنی نەوتی کردبوو.

لەبارەى موچە؛ بەغدا و هەرێم دەگەن بە رێککەوتن؟

لەبارەى موچە؛ بەغدا و هەرێم دەگەن بە رێککەوتن؟