3% سوودی دەچێتە سەر

بانکی رەشید تا 30 ملیۆن قەرز دەدات بە هاوڵاتیان بۆ سیستمی سۆلار  

964+

توانا نەقی

هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە لە عێراق بەردەوامە و بانکی رەشید تا 30 ملیۆن دینار دەدات بە هاوڵاتیان بەشێوەی قەز بۆ دانانی سیستمی سۆلار.

لە راگەیندراوێكدا بانکی رەشید بڵاویکردووەتەوە، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دەستپێکردنی قەرزی تایبەتی بۆ کڕینی سیستەمی وزەی خۆر  دەستیپێکردووە کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت بە بڕی تا 30 ملیۆن دینار.

بانکەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەم دەستپێشخەرییە پاڵپشتی لە پڕۆژەکانی وزەی پاک و بەردەوام دەکات و هاوتەریبە لەگەڵ هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوە تەقلیدییەکانی وزە و گەیشتن ژینگەیەکی پاک و دەستکەوتنی کارەبا بە تێچوویەکی کەم.

بانکی رەشید یەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە بەنیازی وەرگرتنی قەرزەکەن کە لە رێگەی پ؛اتفرۆرمی ئورەوە داواکاری پێشکەش بکەن، قەرەزەکەش بە رێژەی 3% سوودی دەچێتە سەر و زۆرترین هاوڵاتی لێی سوودمەند دەبن.

قەزای دوکان سیستمی سۆلار بۆ قوتابخانەکانی دادەنێت

قەزای دوکان سیستمی سۆلار بۆ قوتابخانەکانی دادەنێت