دابەزیوە

نرخی نەوت لە بن 68 دۆلارە

964+

توانا نەقی

لەگەڵ سەرەتای هەفتە بۆ بازاڕی جیهانی نەوت و کردنەوەی بۆرسە نرخی نەوت هەر لە 67 دۆلاردایە و بەڵام کەمیك دابەزینی بەخۆە بینیەوە.

بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 7.7.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی دەستپێكرد کە بە رێژەی 0.32% نرخەکەی دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 66 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بە رێژەی 0.27% دابەزیوە

ئەم نرخانە بەراورد بە دوێنێ، تاڕادەیەك جێگیرن و بە گشتییش نرخی نەوت بەرەو داشكانە، ئەمەش پەیوەستە بە بارودۆخی ناسەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و و گرژییەكان، بە تایبەتییش دوای ئەوەی حكومەتی ئێران هاوكارییەكانی خۆی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بە یاسا راگرت، هەرچەندە چاوەڕوان دەكرێت ئەم هەفتەیە وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی لەگەڵ نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا ستیڤن ویتكۆف لە ئۆسلۆ كۆببنەوە.