کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق
ئەم هەفتەیە
ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە
964+
ژووری هەواڵ
رۆژى چوارشەممە 9.7.2025، پشووى ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق کۆتایی دێت و بڕیارە دانیشتنەکانی دەستپێبکاتەوە.
کاروان یاروەیس، ئەندامى پەرلەمانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، ئەم هەفتەیە پشووەکە کۆتاییدێت، بەڵام تاوەکو ئێستا روون نیە کەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان دوای رێکدەخرێت.
پشووە دوو مانگییەکەی پەرلەمانی عێراق لە رێکەوتی 9.5.2025ـەوە دەستیپێکرد.
وەرگرتنی پشووەکان پاڵپشتە بە مادەی 57ی دەستور و مادەی 22 لە پەیڕەوی ناوخۆ، بەڵام ئەگەر بابەتێکی گرنگ هەبوو، ئەنجوومەنی نوێنەران دەتوانێت کۆبوونەوەی لەبارەوە ئەنجام بدات.