ژمارەیەک گەریلاى پەکەکە
بەرپرسانى حکومەت ئامادە دەبن
“پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە سلێمانییەوە دەستپێدەکات”
964+
ژووری هەواڵ
بڕیارە ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو، یەکەم گروپی ئەندامانی پەکەکە لە سنوورى سلێمانى چەکەکانیان رادەستبکەن، ئەمە بەقسەی وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە کە قسەی بۆ ئاژانسى ئەسیۆشییەتید پرێس کردووە.
پرۆسەکە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دێت، دەستپێکى هەنگاوی کردارییشە بۆ چەکدانان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسى ئەسیۆشییەتید پرێس، کە لە زاری زاگرۆس هیوا، گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە وەریگرتووە، بڕیارە مەراسیمی چەکدانانی ئەو گروپەی پەکەکە لەنێوان 10 تاوەکو 12ـی تەمموز لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.
“تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو گەریلایانە دیارینەکراوە کە بەشداری دەکەن، بەڵام رەنگە لەنێوان 20 بۆ 30 گەریلا بێت و لە ژێر چاودێری دامودەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان” چەکەکانیان لەناودەبەن، زاگرۆس هیوا وای وت.