وتەبێژی یەکەی 70ـی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ 964
دوو درۆن لە سلێمانی خراونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکیان نەبووە
964+
دیلان محەمەد
ئەو تەقینەوانەی سلێمانی تێکشکاندنی دوو درۆن بووە و بە قسەی وتەبێژی هێزەکانی 70 هیچ زیانێکی نەبووە.
لیوا ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی 70 بە 964ـی وت، دوو درۆن خراونەتە خوارەوە، یەکێکیان لە تاسڵوجە و ئەوی دیکەیان لە نزیک هێزەکانی 70 بووە.
باسی لەوەکرد، بەهۆی ئەو درۆنانەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی