بڕیار لە چارەنوسی فڕۆکەخانەی سلێمانیش دەدرێت

لە سبەینێوە تورکیا 420 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا بۆ عێراق بەردەداتەوە

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ وەفدی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردوغان لەسەر کۆمەڵێک پرس کۆبوونەوە کە لەلایەن پەرلەمانتارێکی کوردەوە باسی فڕۆکەخانەی سلێمانیش کراوە.

کاروان یاروەیس پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بەشدار بووە لە کۆبوونەوەکە لە واڵی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، بە وەفدێک و بەسەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری توکیا کۆبوونەتەوە و باسی پرسی ئاو و تەنانەت چارەنوسی داخستنی گەشتەکانی توکیا لە فڕۆکەخانە سلێمانی کراوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکردووە، سەبارەت بەکێشەی ئاو و وشکەساڵی، سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاریداوە لە سەبینێوە بڕی 420 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا ک (320ـی لە دجلە و 100ـی لە فورات) ئاو بۆ عێراق بەربدەنەوە.

هەرچی سەبارەت بە کردنەوەی گەشتەکانی تورکیا و لابردنی سزای سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کاروان یاروەیس دەڵێت، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندووە وەزیرە پەیوەندارەکان و تیمەکەی رادەسپێرێت بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەڵسەنگاندنی خۆیان بدەن بە ئەو.

لە کۆوونەوەکەی شاندی پەرلەمانی عێراق و ئەردوغا باسی پرۆسەی ئاشتیش کراوە لە تورکیا و بە پێیوست زانراوە پرسی کوردی بە رێگەی ئاشتی چارەسەر بکرێت.

هۆشداری دەدرێت لە كارەساتێكی ژینگەیی بە هۆی پیسبوونی ر...

هۆشداری دەدرێت لە كارەساتێكی ژینگەیی بە هۆی پیسبوونی رووباری فوراتەوە