لە فێستیڤاڵی هەڵبژاردنی شاجوانی پشیلە لە سلێمانی

گوڵەڕەعنا بوو بە شاجوانی ساڵی 2025

+964

دیلان محەمەد  –  سلێمانی

ئەمڕۆ دووەمین فێستیڤاڵی هەڵبژاردنی شاجوانی پشیلە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و هاوشێوەی ساڵی پار جوانترین پشیلە هەڵبژێردرا.

گوڵەڕەعنا یەکێک لە پشیلە بەشداربووەکان بوو، وەک شاجوانی پشیلەکانی ساڵی 2025 لە ناو ژمارەیەک پشیلەی دیکەدا هەڵبژێردرا.

ئاشتی ساڵی خاوەنی پشیلەکەیە بە 964ـی وت، پشیلەکەمان جوانە و پێشبینیمان کردبوو ببێتە شاجوانی پشیلەکان بۆ ئەمساڵ.

وتیشی، لە کەلارەوە هاتووین و تەمەنی گوڵەڕەعنا نۆ مانگە و وەک منداڵی خۆم خۆشمدەوێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەچکە پشیلەکان فڕێ مەدەن دایکیان دەگەڕێتەوە

بەچکە پشیلەکان فڕێ مەدەن دایکیان دەگەڕێتەوە