هەولێر
ئەو منداڵەى بە دوو رووخسارەوە لەدایکبوو گیانى لەدەستدا
964+
دەشتى عارف- هەولێر
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، لە حاڵەتێکى دەگمەندا، منداڵێک بە دوو رووخسارەوە لەدایکبوو، بەڵام زۆر نەمایەوە و گیانى لەدەستدا.
پەیامنێرى 964 پەیوەندى بە ژمارە تەلەفونى نەخۆشخانەکە کرد، ئەوانە لەبارەى حاڵەتەکەوە بەم شێوەیە وەڵامیاندایەوە،”دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ حاڵەتى لەدایکبوونى دوانەیەک هەبوو (جمک)، کە یەکێک لە کۆرپەکان دوو رووخسارى هەبووە”.
وەک باسى کرد، ئەو کۆرپەیەى دوو رووخسارى هەبووە گیانى لەدەستداوە و ئەوەى تریش ماوە و لەژێر چاودێرى پزیشکیدایە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح