کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
هەواڵی خۆش ئەوەیە گەرمای تاقەت پڕوکێن لاواز بووە و پلەکانی گەرما دادەبەزن
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆو سبەیکردووە و هەواڵی خۆش ئەوەیە کە بەشێوەیەکی بەرچاو لە سەرجەم ناوجەکانی هەرێم بە گەرمیانیشەوە پلەکانی گەرما دادبەزن.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان پەڵە هەوردەبێت و تۆزێکی سوک دەبێت هەر ئەمڕۆش تا پینج پلەیەک پکەلانی گەرما دادەبەزن.
هەرچی پێشبینیشە بۆ سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و سێ پلەی دیکە دێتە خوارەوە و کەشەکە جارێ ئاوها دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 30.6.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەناوچە شاخاووییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک وە لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە تاکو کاتەکانی ئێوارە .
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 )کم/ک . لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم /ک لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم, بۆ کاتەکانی ئێوارە ئاسایی دەبێتەوە
مەوداى بینین / (6 – 8 ) کم دەبێت
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەگشتی نزم دەبێتەوە وە لەناوچە شاخاووییەکان زیاتر دادەبەزن بە (4-5 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە.بەرزترین پلەکانی بەرما بۆ ئەمڕۆ دووشەممە:
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک :41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :41پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان :43 پلەی سیلیزی