دژە تیرۆری کوردستان
هیچ درۆنێک لە سنووری هەولێر نەکەوتووەتە خوارەوە
964+
ژێوار خدر
دژە تیرۆری کوردستان هەواڵی کەوتنە خوارەوەی درۆنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر بەدرۆ دەخاتەوە و دەڵێت، ئەم هەواڵە بێ بنەما و ناڕاستە.
روونکردنەوەکەی دژە تیرۆری کوردستان دوای ئەوە دێت، کە لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن وابڵاوکرایەوە، گوایە درۆنێک لە قەزای بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتووەتە خوارەوە.
دژەتیرۆر دڵنیایی دەدات، کە ئەم هەواڵە بێ بنەما و ناڕاستە و هیچ جۆرە درۆنێک لە سنووری پارێزگاکە نەکەوتووەتە خوارەوە.
دەشڵێت، داوکارین لە کەناڵەکانی راگەیاندن پابەندی ئیتیکی رۆژنامەوانی بن و بەرپرسیارانە مامەڵە رووداوەکاندا بکەن، تا نەبنە هۆکاری دڵەڕاوکێی هاوڵاتیان و لەدەستدانی متمانەی میدیاییان.