هاوڵاتییەک دەنگەکەی دەخاتە نێو سندوقی دەنگدانەوە - فۆتۆ: بۆ 964 نێردراوە
9.7.2025 دوا وادەیە
نزیکەی 600 هەزار كەس دەیانەوێت ببن بە كارمەندی سەر سندوقی دەنگدان
964+
ژووری هەواڵ
نزیکەی 600 هەزار کەس داواكاریان پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی وەک كارمەندی سەر سندوقی دەنگدان وەربگیرێن، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت رۆژی 9.7.2025 دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.
کۆمیسیۆن بڵاویکردەوە، بۆ رێکخستن و ئاسانکاریکردنی رێکارەکانی داواکاری، لیژنەی ناوەندی بۆ دانانی ستافی دەنگدان بەردەوامە لە وەرگرتنی داواکاری لە هەردوو رەگەز.
خوازیاران دەبێت فۆڕمی ئۆنلاین پڕبکەنەوە، پاشان کۆپییەکی کاغەزی چاپ بکەن، دوای تەواوکردنی هەموو زانیارییە پێویستەکان و پێشکەشی بنکەی تۆمارکردن لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونیان بکەن.
پێشتر كۆمیسۆنەكە رایگەیاندبوو، پێویستیان بە 250 هەزار كەس دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق، كە بڕیارە لە 11.11.2025 بەڕێوەبچێت.
ئامار و ژمارەی داواکارییەکانی بەگوێرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:
