بۆچى کۆبوونەوە

فایەق زێدان و کارڕاپەڕێنەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەوە

964+

وریا فەتاح

فایەق زێدان و کارڕاپەڕێنەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەوە و چەند بابەتێکیان تاوتوێ کرد.

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق بڵاوى کردەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی حوزەیرانی 2025، دادوەر دکتۆر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، پێشوازیی کرد لە ستیڤن فاگن، کارڕاپەڕێنىەرى باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق.

دەشڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و تاوتوێ لەبارەی ژمارەیەک دۆسیەی دادوەری و یاسایی کراوە کە جێی بایەخی هاوبەشی هەردوو لا بوون.

پێدەچێت، سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکەوە بووبێت بەتایبەت پرسى راگرتنى موچەى حەشدى شەعبى کە گروپە چەکدارەکان پێیانوایە بە دەستوەردانى ئەمریکا راگیراوە، دۆسییەکى کە پێدەچێت گفتوگۆى لەسەرکرابێت، خانەنشینبوونى سەرۆکى دادگاى فیدڕاڵى دادوەر جاسم محەمەد بێت کە دەوترێت لەسەر داواى خۆى خانەنشین بووە.

ماوەى دوو رۆژیشە هەرێم و بەغدا گەڕێکى دیکەى گفتوگۆیان دەستپێکردووە، دەوترێت ئەگەر هەیە فەیگن لەسەر ئەو بابەتەش قسەیەکى خێرى کردبێت.

سەرۆکی گەورەترین دەسەڵاتی دادوەری لەگەڵ ژنە چالاکەکان...

سەرۆکی گەورەترین دەسەڵاتی دادوەری لەگەڵ ژنە چالاکەکان کۆبووەوە