بەڕێوەبەرایەتی ئاو ژمارەی بۆ داناون پەیوەندییان پێوەبکەن

گوندی تۆپزاوەی ئەحمەدی لە هەولێر لە جەژنی رەمزانەوە بێئاون

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

دانیشتووانی گوندی تۆپزاوەی ئەحمەدی لە هەولێر بەهۆی بێ ئاوییەوە تەواو حاڵیان پەرێشانە و بەشێک لە ماڵەکان لە جەژنی رەمەزانەوە ئاویان بۆ نەهاتووە و بەردەوام ئاو دەکڕن.

مام بایز عەبدولعەزیز، دانیشتوویەکی گوندەکەیە و قسەی بۆ964 کرد و وتی،  “سێ رۆژ جارێک سەرە ئاومانە ئەویش ئاوەکە نایەت،  ناچار ئاو دەکڕین رۆژ تا ئێوارە تەنکەری ئاو لە کۆڵانەکانی تۆپزاوە هاتوچۆیانە، ئەو ماڵانەشی پارەی ئاو کڕینیان نەبێت دەبێت چاوەرێی بکەن ماڵێک بەخێر ئاویان بداتێ.

کەوسەر عوسمان، ماڵی لە تۆپزاوەیە بە 964ـی وت، “مانگی 300 هەزار دەدەینە کرێی خانوو، دەبێت 200 بۆ 250 هەزاریش بدەینە ئاو کڕین، ئەم کێشەیە ئێستا نییه و چەند ساڵێکە وایە تاوەکو ئێستاش چاک نەکراوە، ماڵە خزم و ناسیار نەما جل نەبەینە ماڵیان و بیشۆین”.

پەیامنێری 964 دەنگی هاوڵاتیانی گەڕەکی تۆپزاوەی گەیاندە رابەر حوسێن، بەرێوەبەری فەرمانگەی ئاوی هەولێر و ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو ناوەڕاست و کۆتایی مانگی حەوت پرۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو دەگاتە تۆپزاوە و هەر ماڵێکیش لەئێستادا بێ ئاو بێت دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات و ئێمە بە تانکەر ئاویان بۆ دەبەین.

ئەمە ئەو ژمارە مۆبایلەیە کە بەڕێوەبەرایەتی ئاو دایناوە و دەتوانن بۆ کێشەی بێئاوی تەلەفۆنیان بۆ بکەن (07504556896)

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بێئاوی تەنگی بە گەڕەکێکی دارەتوو هەڵچنیوە

بێئاوی تەنگی بە گەڕەکێکی دارەتوو هەڵچنیوە