رێگە بە داخڵبوونی كەرەستە قەدەغەكراوەكان نادەن

عێراق و هەرێم هەماهەنگیان لە دەروازە سنوورییەكاندا هەیە

964+

محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق گوشاری خستەسەر دەروازەكانی هەرێم و هەر رۆژە و بیانوویەكی پێ‌ دەگرت، ئێستا پێچەوانە بووەتەوە و دەلێت، هەماهەنگیمان هەیە لە دەروازەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دا.

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق بڵاویكردەوە هەماهەنگی گومرگیمان هەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ یەكخستنی نرخەكان و سەپاندنی چاودێریەكی توند.

لیوا عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق وتى، “دەستەكە بازگەكانی لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چالاک کردووە بۆ چاودێریكردنی رێکارە گومرگیەكان بەمەبەستی پەسەندکردنی رێكارێكی یەکگرتوو بۆ یەكخستنی باجی گومرگی و سەپاندنی چاودێریەكی توند لەسەر مادە قەدەغەكراوەكان كە ئەم رێكارانە پاڵپشت دەبن لە بەرزكردنەوەی داهات و پاراستنی بەکاربەری عێراقی”.

لە ماوەی رابردوودا دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق رێكاری توندی بەسەر خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان سەپاندبوو بە بیانووی ئەوەی كەلوپەل و كەرەستەی خراپ لە هەرێمەوە دەبرێت بۆ عێراق.