ئه‌گه‌رى ململانێى نوێی ئیسڕائیل و ئێران هه‌یه
تره‌مپ: هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ ئێران دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكراى كرد، هه‌فته‌ی داهاتو به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئێران گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه رێكه‌وتنێك له‌نێوانیاندا واژۆبكرێت.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆتایی لوتكه‌ی ناتۆ، داواى له ئێران كرد ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه بێت.
وتیشی، هه‌ڵمه‌ته‌كانى خۆى بۆ فشارخستنه‌سه‌ر ئێران راناگرێت و هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكای بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی ئێران به‌راورد كرد به‌و هێرشانه‌ی كه له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانی شاری هێرۆشیمای ژاپۆنیان كرده ئامانج.
“كه‌سانێك هه‌ن دوای بۆردومانه‌كانی ئێمه ده‌چن له دامه‌زراوه‌ی فۆردۆوه پشكنین بكه‌ن، به‌ڵام پشتڕاستی ده‌كه‌مه‌وه كه به ته‌واوی ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌ی ئێران له‌ناوچووه” ئه‌مه‌ش قسه‌ى تره‌مپ بوو له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی.
له چوارچێوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداردا، تره‌مپ هه‌ردو ئێران و ئیسرائیلی به “ماندوو و شه‌كه‌ت” وه‌سفكرد به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه، هاوكات هۆشداریشیدا له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ململانێی نێوان هه‌ردولا.