کەشوهەوا

ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینیی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبیت و پلەکانی گەرماش لە چاو دوێنێدا بەرزتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، هەرچی سبەینێشە تۆزێکی کەم دەبێت و تا دوو پلەیەک پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25.6.2025
کەش / ئاسمان  ساماڵ دەبێت .
خێراى با /  لەسەرخۆ ( 5 – 15 )کم/ک
مەوداى بینین / (9 –  10 ) کم دەبێت
ئاراستەی با /  باکورى خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ

بەرزترین پلەکانی گەرمای ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
هەولێر :  41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک :  40  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی
سۆران :  40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان :44 پلەی سیلیزی