ئاوا بڕاوت دەبن بە بەشێک لە مێژووی شارەکە

باخەکانی مەندەلی تینوون و وشکەساڵی تەنگی پێهەڵچنیون

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

باخەکانی مەندەلی لە دێر زەمانەوە هێما و سیمبولی شارەکە بوونە و ساڵانە دەیان جۆری میوە و بەروبووم لەو باخانەوە رەوانەی شارە جیاجیاکانی عێراق دەکرێت، بەڵام ئێستا وەزعیان خراپە و وشکەساڵی تەنگی پێهەڵچنیون.

جەعفەر ئەبوسادق یەکێک لە باخەوانەکانی مەندەلی بە 964ـی وت، “جاران ئەم باخانە بەتۆن بەرهەمیان هەبوو، بەڵام ئەمساڵ بەروبوومیان کەم بووەتەوە و تینوێتی لاواز و بێ وەزعی کردوون”.

بەرهەمی باخەکانی مەندەلی بەناوبانگە و خورما و هەنار و مزرەمەنی و ترێ و چەندین میوەی تر بەرهەم دێنن، بەڵام ئاوا بڕاوت بۆ ساڵانی داهاتوو هیچیان لێ سەوز نابێت و ئەوانیش دەبن بە بەشێک لە مێژووی شارەکە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

باخەوانێکی خانەقین: هۆکاری تامخۆشی پرتەقاڵی باخەکەم ه...

باخەوانێکی خانەقین: هۆکاری تامخۆشی پرتەقاڵی باخەکەم هی دار خورماکانە

ساڵانە بولبولی مەندەلی کەم دەبێتەوە و هێشتا بازاڕیشی گ...

ساڵانە بولبولی مەندەلی کەم دەبێتەوە و هێشتا بازاڕیشی گەرمە