تا کۆتایی ئەم هەفتەیە

کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان وادەى خۆتۆمارکردنى کاندیدەکانى درێژکردەوە

964+

ژووری هەواڵ

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى وادەى خۆتۆمارکردنى کاندیدەکانى بۆ هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.

جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کۆمیسیۆن بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەى وادەى خۆتۆمارکردنى کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەران تاوەکو کۆتایی دەوامى رۆژى پێنج شەممە 26ـى حوزەیران.

کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان، رۆژى 24ـى ئەم مانگەى وەک دوا وادە بۆ خۆتۆمارکردنى کاندیدەکانى هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دیارییکردبوو، ماوەى یەک مانگ مۆڵەت درابووە ئەوانەى خوازیارن خۆیان بۆ هەلبژاردنەکانى داهاتوو کاندید بکەن.

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لەکارکردن بەو خشتە زەمەنییەى بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکان بڕیارى لێداوە، بەڵام دەستەلەکارکێشانەوەى بەکۆمەڵى ئەندامانى دادگاى فیدراڵى کێشمەکێشى لەناو ناوەندە سیاسى و حکومڕانییەکانى عێراق دروستکردوە بەهۆى ئەوەى بەگوێرەى دەستوور پێویستە دادگاى فیدراڵى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان پەسەند بکات.

ئەو دەسەڵاتەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات خەری...

ئەو دەسەڵاتەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات خەریکە پەکی دەکەوێت