بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران

لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو 1283 گەشت لە فڕۆخە خانەی سلێمانی و هەولێر هەڵوەشاوەتەوە

964+

توانا نەقی

بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و هەڵپەساردنی گەشتی فڕۆکەوانی عێراق لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو 1283 گەشت لە فڕۆخە خانەی سلێمانی و هەولێر هەڵوەشاوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای داخستنی ئاسمانی عێراق بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەی  10رۆژی رابردوو  ژمارەی ئەو گەشتە ئاسمانیانەی هەڵوەشاوەتەوە نزیک بووەتەوە لە 1300 گەشت.

راگرتنی گەشتەکان بەم شێوەیە بووە: 

– فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر 1184 گەشتی چوون و هاتن.
– فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 99 گەشتی چوون و هاتن.

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامە 

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامە