بە نەخۆشکەوتنی دایکم پشتم شکاوە

کچەکەی کەژاڵ: زۆر ترسام و پێیان وتم پەیامنێرە نەگبەتەکە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ژیلیا عەلی، کچە پەیامنێرێکی چالاک و زرنگە لە سلێمانی، زۆر خەڵک هەر بەناوی (کچەکەی کەژاڵ) دەیناسن، ئەمەش پەیوەندی هەیە بەو رووداوەی لە پەخشی راستەوخۆدا بەسەریدا هات.

لە کاتی رووماڵی خۆپیشاندانی خوێندکارانی سلێمانی بۆ داواکردنی دەرماڵە، ژیلیا چاوپێکەوتنی لەگەڵ خانمێک دەکرد، ژنەکە بە حەماسێکی زۆر قسەی بۆ مایک کرد و وتی، ”منداڵی خەڵک چی کردووە وا ژەهریان پیا ئەڕێژن، وا گەنج لەم وڵاتەیا نەما هەمووی رۆیی” لەو کاتە ئاوڕی دایەوە و پەیامنێرەکەی بینی، وتی ”کچەکەی کەژاڵی؟” ئیتر ئەم ڤیدۆیەیە کەس نەما نەیبینێت و ژیلیا بە رەسمی بوو بە کچەکەی کەژاڵ.

دوای ئەو هەموو ساڵە، پەیامنێری 964 لەبارەی ئەو رووداوەوە ژیلیای دواند.

ژیلیا باسی رووداوەکە و ساتە خۆش و ناخۆشەکانی و نەخۆشییەکەی دایکی دەکات و بۆ یەکەمجار هەندێ زانیاری باس دەکات کە پێشتر نەیدرکاندوون.

زۆر شتی زیاتریش لە ڤیدیۆی چاوپێکەوتنەکەدا هەیە، پێشنیار دەکەین بیبینن.

پەیامنێرمان وەک ئەندامێکی تیمە خۆبەخشەکان بەدوای تەرم...

پەیامنێرمان وەک ئەندامێکی تیمە خۆبەخشەکان بەدوای تەرمی مێردمنداڵەکەدا دەگەڕێت