تەنیا 150 هەزار دینارە
بۆ موچە؛ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
تەنیا موچەکانیان 150 هەزار دینارە، بەڵام وا 50 شەوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان موچە نەچووەتە گیرفانیانەوە، هەربۆیە ئەمڕۆ لەبەردەم باخى گشتى گردبوونەوە و داوا دەکەن بەهەر شێوازێک بێت موچەیان پێ بدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەکى زۆرى خاوەن پێداویستى تایبەت لە سلێمانى، بەردەم باخى گشتى سلێمانیان داخست و گردبوونەوە.
داواى سەرەکى ئەو خۆپیشاندانە خەرجکردن و پێدانى موچەکانیان بوو کە تەنیا 150 هەزار دینارە.
یەکێک لەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە بە 964ـى وت،”خەریکە بەهۆى ناهەموارى ژیانەوە ژن و منداڵەکەم لەدەست دەدەم، چونکە دۆخى ژیانمان زۆر قورسە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح