سێبەری مەرگ
کە هەڵفری هیچ شوێنێک لەدەستی دەرباز نابێت
+964
ژووری هەواڵ
سێبەری مەرگ… فڕۆکە وێرانکەرە نادیدەکەی ئەمریکا، بەسەر هەر ئاسمانێکی شەڕدا بفڕێت تەنیا خۆڵەمێش لەسەر زەوییەکەی جێدەهێڵێت.
هیچ سیستەمێکی رادار نایخوێنێتەوەو هیچ تەکنەلۆژیایەک نایناسێتەوە، نە دەزانیت کەی دەفڕێت و نە دەزانیت کەی دەگاتە ئاسمان و کەی گورزە وێرانکەرەکەی دەوەشێنێت.
فڕۆکەی جەنگی (B2 سپێرت) گرانترین فڕۆکەی شەبەح لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.
نرخی یەک دانەی دەگاتە دوو ملیار دۆلار، لە جیهاندا تەنیا 19 دانە لەم فڕۆکەیە هەیە، بەڵام تەنیا دانەیەکی بەسە بۆ ئەوەی باڵانسی شەڕ بگۆڕێت.
ئەم فڕۆکە کیشوەربڕە لە توانایدا هەیە 11 هەزار کیلۆمەتر ببڕێت بەبێ وەستان و بۆمبی ئەتۆم لەگەڵ خۆیدا هەڵبگرێت، بۆ ئەوە دروستکراوە بەهێزترین سیستەمەکانی رادار نەیناسنەوەو لەنێو شەپۆلی رادارەکاندا بەبێدەنگی ئاسمان دەبڕێت.
لەم راپۆرتەدا هەموو وردەکاریەکانی دیکە لەسەر ئەم فڕۆکە مەترسیدارە بزانن.