ئەگەری بەهێز
فڕۆکەخانەکانی عێراق هەتا کۆتایی ئەم مانگە بە داخراوی ئەمێننەوە
964+
ژووری هەواڵ
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بەشێک لە فڕۆکەخانەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە هەتا رۆژی 30 حوزەیران کاتژمێر 11:59 خولەکی شەو فڕۆکەخانەکانی عێراق بە داخراوی دەمێننەوە، بەڵام ئەگەر بارودۆخەکە هێور بووەوە ئەوا ئەم بڕیارە هەڵدەوەشێتەوە.
زانیارییەکە کەسێکی بە ئاگا لە بڕیارەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق داویەتی بە 964.
جارێ فڕۆکەخانەی بەسرە تەنیا بە رۆژ بە کارایی دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لە دەرەوە گیریان خواردووە بگەڕێنەوە و ئەوانەش کە خەڵکی وڵاتانی دیکەن و لە عێراقن بڕۆنەوە.
ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک روو نەدات لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەم بڕیارە رادەگەیەندرێت.