بەرزبووەتەوە

نەوتی برێنت گەیشتە نزیکە 75 دۆلار

 964+

توانا نەقی

ئەم شەڕەی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئاگری لە نرخی نەوت ببەرداوە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوەکانی و راناوەستێت.

لە شەوی پێنجشەممەی رابردووەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتر دەستی پێکردووە نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە و گەیشتە نزیکەی 75 دۆلار.

بە پێی بازاڕی جیهانی لەم بەیانییەی دووشەممەدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74 و 89 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە رێژەی 0.66% بەرزبووەتەوە.

هەرچی نەوتی خاوی تەکساسە گەیشتووەتە 73 دۆلار و 81 سەنت و بە رێژەی 0.83%بەرزتر بووەتەوە.