هاتوچۆ ئاساییە
دەروازەى حاجى ئۆمەران کێشەى نییە
964+
ئاکام غەفور-سۆران
هاوشێوەی رۆژانی رابردوو، جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاسایە و بارهەڵگرێکی زۆر دێنە کوردستان و دەگەڕێنەوە بۆ ئێران.
دەروازەکە خاڵێکی گرینگی بازرگانییە لە نێوان هەرێم و ئێران، و رۆژانە لەوێ کەلوپەلی خۆراکی و بیناسازی و پلاستیکی لە ئێرانەوە دێت بۆ هەرێمی کوردستان، جگە لە لێشاوى بەردەوامى گەشتیاران.
دەربارەی جوڵەی گەشتیاری، پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ چەند هاوڵاتییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان کردوە کە لە دەروازەکەوە هاتون بۆ هەرێمى کوردستان، بەقسەی ئەوان ئەمڕۆ بارودۆخ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاساییە و بە مەبەستی کارکردن و بازرگانی هاتوون بۆ هەرێم و ئێوارە دەگەڕێنەوە بۆ شارەکانی خۆیان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح