روونکردنەوە دەدرێت
مەرزى کێلێ تەنیا بۆ 10 خولەک داخراوە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین ئاشکراى دەکات، مەرزى کێلێ تەنیا بۆ 10 خولەک داخراوە و ئێستا هاتوچۆى بازرگانى و گەشتیارى ئاساییە، رەتیشى دەکاتەوە موشەک لە بازاڕچەى سەردەشتى دابێت کە لە دیوى رۆژهەڵاتى مەرزەکەیە.
عەباس عەزیز، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین بە 964ـى وت،” کەمێک لەمەوبەر بە دوورى یەک کیلۆمەترى هەوایى لە مەرزى کێلێ لە چیاى دوپەزە تەقینەوەیەک هەبووە کە نازانین درۆنە یان موشەک، بەوهۆیەوە بۆ 10 خولەک مەرزەکەمان داخست”.
“ئەو دەنگۆیانەى باس لە داخستنى مەرزەکە دەکەن راست نییە، ئەوەى هەیە بۆ 10 خولەک داخراوەو ئێستا هاتوچۆى بازرگانى و گەشتیارى ئاساییە و بارهەڵگرەکانمان بار دەکەن”.
مەرزى کێلێ، مەرزێکى نافەرمییە لە نێوان ئێران و عێراق، لە باشوورى کوردستانەوە سەر بە قەڵادزێیە و لە دیوى رۆژهەڵاتى کوردستانەوە سەر بە شارى سەردەشتە.