نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە و بازاڕ بێ سەروبەرە

+964

ژووری هەواڵ

لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و هەولێر بە تایبەتی، نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عێراقی بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و ئێرانەوە بەرزبووەتەوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە جیاوازییەک لە كڕین و فرۆشتنی دۆلاردایە و لە نێوان كڕین و فرۆشتنی 100 دۆلاردا جیاوازیی چوار هەزار دینار هەیە.

خۆی وەزعەكە هەر خۆش نییە و خەڵكیش جەوی نییە، بەڵام ئەمڕۆ رۆژێكی ناخۆشتر بوو، چونكە تەنیا لە سنووری هەرێمی كوردستان، سێ رووداوی خنكان لە ئاودا هەبوون.

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات لە بارەی كەلوپەل و خۆراك و پێویستییەكان، چونكە سنوورەكان كراوەن و ئالوگۆڕی بازرگانی بەردەوامە، هۆشداریشی دا لەوەی كەسانێك هەوڵبدەن خۆراك و پێویستییەكان لەسەر هاوڵاتیان گران بكەن.

ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەروازە سنورییەکانی رانەگرتوە، ئەمڕۆ شەممە جوڵەی بازرگانی لە دەروازەى نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاساییە، بەشێک لە شۆفێرانیش دەڵێن، بارەکان کەمتر بووەتەوە.
عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە 964ـى وت، ھیچ گرفتێکیان نییە لە دەروازەکە، جوڵەی بازرگانی و گەشتیاریش بەردەوامە، بارھەڵگرەکان و ھاوڵاتیانیش بە شێوەیەکی ئاسایی ھاتوچۆی خۆیان دەکەن”.