لۆگۆی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
“سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل ده‌كه‌ين”
964+
ئەحمەد مستەفا
سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه‌كاندا ده‌كه‌ين، ئەمە رای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە پێگەی خۆی دایناوە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئه‌م پێشهاتانه ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تى.
لەبارەی رووبەربوونەوەی سەربازی دەڵێ، روبه‌ڕووبوونه‌وه و رێكارى سه‌ربازى، ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات، له‌م كاته هه‌ستياره‌دا، ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه كه كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزى و پشێوييه‌كان له‌وه زياتر په‌ره نه‌ستێنن و تا زووتره رێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه بگيرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئیسرائیل هێرشێکی لەپڕى بۆ سەر ئێران ئەنجامدا و میدیاکانی ئێرانیش بیستنی دەنگی تەقینەوەیان لە تاران پشتڕاستکردەوە. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل باری نائاسایی لە سەرانسەری وڵاتەکەیدا راگەیاند و دوو بەرپرسی ئەمریکیش دەڵێن، ئاگاداری هێرشەکە بوون، بەڵام ئەمریکا بەشداریی تێدا نەکردووە.
دەنگى رۆیشتى موشەکەکان لەسەر ئاسمانى هەرێمى کوردستان هەستى پێکرا و بەشێک لە خەڵکى لە شیرینى خەو خەبەر کردەوە، لەگەڵ یەکەم دەنگى موشەکەکانیش نرخى نەوت فڕى.
هەر تۆزێک دواى هێرشەکە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە پاش هێرشە خۆپارێزییەکەی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا هێرشێکی مووشەکی و درۆنی بکرێتە سەر ئیسرائیل و هاوڵاتییە مەدەنییەکانی.
ئەم پاش نیوەڕۆیەش، ئاژانسی فارس نیوز ئێران رایگەیاند، راپۆرتی نافەرمی کراوە بەهۆی هێرشەکانی ئسیرائیل بۆ سەر ناوچەکانی تارانی پایتەخت، 78 کەس کوژراون و 329 کەس برینداربوون.