ئەمانە یەکلابوونەتەوە

ئەو زانا و بەرپرسانەی بەهۆی هێرشەکانەوە ئێران لە دەستی دان

964+
ئەحمەد مستەفا

بەرپرسانی ئیسرائیل بۆیان دەرکەوتووە لە هێرشەکەیان و لە ئۆپەراسیۆنی “شێری هەڵکشاو”، بەرەبەیانی رۆژی هەینی، 10 زانای وزەی ئەتۆمی و بەرپرسی باڵا سەربازی  کوژرابن، ئەوە لە حاڵێکدا میدیاکانی ئێران ناوی شەش زانای ئەتۆمیی و بەرپرسیان بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکەدا کوژرابن.

ئەوانەی تائێستا یەکلابوونەتەوە:

– محەمەد باقری، سوپاسالاری ئێران
– حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران
– غوڵام عەلی، فەرماندەی ناوەندی خاتەم ئەنبیا
– محەممەد تەهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازاد
– فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم
– عەلی شەمخانی، راوێژکاری رێبەری ئێران (بە سەختی بریندار بووە)

بەڵام، کاربەدەستانی ئیسرائیل دەڵێن، ئەوان، له هێرشەکه لانیکه م 10 زانای ناوەکی ئێرانییان کوشتووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەروەها بە ئامانجگرتنی زانایانی ناوداری ئێرانی پشتڕاستکردەوە، کە کاری لەسەر دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی ئێران کردووە.

لە تاران، میدیاکانی ئێران رایانگەیاندووە کە هێرشەکانی ئیسرائیل کە تارانی پایتەختی ئێران و ژمارەیەک شار و پارێزگاکانی ئێرانی کردە ئامانج، ژمارەیەک لە زانایانی ئەتۆمی ئێرانی کوژران.

میدیاکانی ئێران هەواڵی گیانلەدەستدانی زانای ئەتۆمی ئەحمەد ڕەزا زولفەقری پرۆفیسۆری ئەندازیاری ئەتۆمی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاو کردەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران هەروەها تیرۆرکردنی زانایانی ئەتۆمی محەمەد تەهرانچی و فەرەیدون عەباسی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پشتڕاست کردەوە.

لە هێرشەکانی ئیسرائیل فەرماندەیی پاسدارانی ئێران كوژر...

لە هێرشەکانی ئیسرائیل فەرماندەیی پاسدارانی ئێران كوژراوە