سەروو 42 تۆن گەیشتووە

بەشەخۆراكەكەی ئەمجارە برنجەکەی تایلەندییە

964+

محەمەد فاتیح

ئەمجارەیان برنجی بەشەخۆراكەكە تایلەندیە و بزانین تام و بۆن و بەرامی چۆنە، بەڵام كارەسات ئەوەیە ئەگەر بە كەڵكی خواردن نەیەت، چونکە سەروو 42 تۆن بە كەشتی رەوانەی عێراق كراوە.

کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی مادە خۆراكییەكان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، گەیشتنی کەشتییەکی راگەیاند، کە 42 هەزار و 800 تۆن برنجی تایلەندی هەڵگرتووە بۆ ئەوەی وەك سەبەتەی خۆراک بەسەر بریکارەکاندا دابەش بکرێت.

وتيشى، پشکنەرانی تاقیگەیی لە بەندەری ئوم قەسر دەستبەجێ نمونەی ستانداردی ئەو مادەیەیان وەرگرتووە، بە هاوکاری بەشی کۆنترۆڵکردنی جۆری پشکنینی فیزیایییان بۆ کردوون و رەوانەی بەشی کۆنترۆڵکردنی کوالیتییان کردووە بۆ تەواوکردنی ئەو پشکنینە کیمیایی و بایۆلۆجیانەی کە ماون.

دەشڵێت، ئەگەر پشتڕاستکرایەوە کە بەرهەمەکان گونجاون بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ، ئەوا بەپێی پلانێكى ئامادەکراو بەسەر بریکارەکاندا دابەشدەکرێن بە ئامانجی گەیاندنیان بە هاوڵاتیان.