وێنە: ژمارەیەک کۆچبەر سەرچاوە: سۆشیاڵ میدیا
نان و ئاویان لێبڕاوە
نزیکەی 30 کۆچبەر بە ماڵ و منداڵەوە لە دورگەیەکی یۆنان گیریانخواردووە
964+
ژووری هەواڵ
نزیکەی 30 کۆچبەر کە بەشێکیان کوردن و بەڕێگەوەبوون بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لە دورگەیەکی یۆنان گیریان خواردووە و داوای بەدەمەوەهاتن دەکەن.
کۆچبەرەکان ماوەی شەو و رۆژێکە لە دورگەی “سیمی” ماونەتەوە و ژن و منداڵیان لەگەڵدایە.
رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران بە 964ـی راگەیاند، کۆچبەرەکان “هیج نان و ئاوێکیان پێ نەماوە، وە هیچ لایەنێکیش تا ئيستا ئامادەنەبووە یارمەتیان بدات، داواکارن لەڕێی ئێمەوە بچن بەهانایانەوە”.
بە وتەی ئەو چالاکوانە، کۆچبەرەکان لە تورکیاوە بەڕێکەوتوون و بەنیاز بوون خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا.