خۆیان بە دەروازەی خورماتوودا كێشا

بە سەرخۆشی پیكابیان لێخوڕیوە و گیانیان لەدەست دا

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای گشتیی کەرکوک – بەغدا لە سنووری خورماتوو، پیکابێک خۆی بە دەروازەی قەزاکەدا کێشا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا.

ئیحسان عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکییەکانی خورماتوو بە 964ـی وت، “ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان دەبڵ کە لە کەرکوکەوە گەڕاوەتەوە بەرەو بەغدا، لەنزیک دەروازەی خورماتوو بەتیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و خۆی بە دەروازەکەدا کێشاوە، بە هۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی کە خەڵکی بەغدان، دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە”.

وتیشی، دوای لێکوڵینەوە و پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەیان دەرکەوت، چەند بوتڵێک لە خواردنەوە کحولییەکانیان پێ بووە و لە رێگا خواردوویانەتەوە، بەهۆی مەستبوونەوە کۆنتڕۆڵیان لەدەستداوە و تووشی رووداوەکە بوون”.

ماهیر عەلی، ئێشکگر لە نەخۆشحانەی گشتیی خورماتوو بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا دوو تەرمی رووداوەکەیان پێگەشتووە و پشکنینیان بۆ کردووە، دەرکەوتووە هەردووكیان سەرخۆش بوونە و ئێستا تەرمەکان لە ناو نەخۆشخانەن و پەیوەندی بە کەسوکاریان کراوە بگەنە نەخۆشخانە، پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە و رێکارەکان، تەرمەکان رادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوی هاتوچۆکەی خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستداو...

لە رووداوی هاتوچۆکەی خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستداوە