رووداوی هاتوچۆ روویداوە

لە رێگەی بەحرکە چوار کەس برینداربوون یەکێکیان منداڵە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەسەر رێگەی چوون بۆ بەحرکە لە هەولێرەوە، لە بەردەم گوندی لوبنانی ئۆتۆمبێلێک کە بە ئاراستەی بەحرکە دەڕۆشت دەچێتە سایدی بەرامبەر و خۆی دەکێشێت بە دوو ئۆتۆمبێلی تردا.

بەهۆی ئەو رووداوەوە، چوار کەس بریندار دەبن کە یەکێکیان منداڵە و سێ کەسەکەی دیکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانن.

پەیامنێری 964 چووە شوێنی رووداوەکە و رایگەیاند، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر و برین لە سەر، قاچ و دەستیان هەیە، دوای رووداوەکەش کارمەندانی هاتوچۆ هێڵکارییان بۆ شوێنی رووداوەکە کردووە.

بە وتەی ئەو شایەتحاڵانە بێت، کە قسەیان بۆ پەیامنێرمان کردووە، ئەو شۆفیرەی رووداوەکەی خوڵقاندووە، وتوویەتی “ئیستۆپی نەماوە”، دوای گواستنەوەی بریندارەکان و هێڵکاری، دەستکراوە بە لابردنی ئۆتۆمبێلەکان تا جەنجاڵی شەقامەکە کەمبکرێتەوە، کە بەهۆی رووداوەکەوە دروست بووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا