كێی تێدا بوو؟

فڕۆكەیەک لە فڕۆكەخانەی بەغدا ئاگری گرت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرچاوەیەكی ناوخۆیی لە بەغدا رایگەیاند، بزوێنەری یەكێك لە فڕۆكەكانی هێڵی شەرقولئەوسەت گڕی گرت، تیمەكانی بەرگریی شارستانی توانیان كۆنتڕۆڵی بكەن.

سەرچاوەكە بۆ 964 پشتڕاستی كردەوە، فڕۆكەكە، كە گەشتیاری لوبنانی دەگواستەوە، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پێش ئەوەی گەشت بكات، بەهۆی هەڵەیەكی تەكنیكی، یەكێك لە بزوێنەرەكانی گڕی گرت، بەڵام تیمەكانی بەرگریی شارستانی توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

سەرچاوەكە باسی ئەوەشی كرد، بڕیارە سەرنشینەكانی فڕۆكەكە بگوازرێنەوە بۆ فڕۆكەیەكی دیكە.

جموجۆڵ لە فڕۆکەخانەی هەولێر ئاساییە و گەشتەکان بەردەو...

جموجۆڵ لە فڕۆکەخانەی هەولێر ئاساییە و گەشتەکان بەردەوامە