لە کوێ دەیویست بچێتە کوێ؟
بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە خورماتوو دەستگیرکرا
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە بازگەیەکی باشووری قەزای خورماتوو داواکراوێکی ھەڵھاتوو بە دۆسیەی ماددە ھۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا، کە دەیویست لە بەغداوە بەرەو شاری سلێمانی هەڵبێت.
محەمەد عەبدوڵا، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گشتیی خورماتوو، بە964ـی وت، “دوای چاودێری و بەدواداچونێکی وردی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.6.8 داواکراوێکی ھەڵھاتوو بە دۆسیەی ماددە ھۆشبەرەکان کە خەڵکی ناوچەی زەعفەرانیەی بەغدا بووە، بە ماددەی 32 داواکراو بووە لە دادگا، بە ناوی (ج.ن.ع ) دەیویست لە بەغداوە بەرەو شاری سلێمانی ھەڵبێت، بەڵام لە بازگەی باشووری خورماتوو کەوتە بۆسەی ھێزە ئەمنییەکانەوە و دەستگیرکرا.
وتیشی، بازرگانەکە کەسی یەکەم بووە لە دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر لە شاری بەغدا، ئێستاش دەستبەسەرکراوە و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی، رەوانەی دادگای بەغدا دەکرێت و دەچێتە بەردەم دادوەر”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا