"هۆشداریان پێدراوه دایبپۆشن"
سه‌گى بێلانه له‌ناو گه‌نمى كۆكراوه‌ى جوتیارانى حاجیاوا ته‌ڕاتێن ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى حاجیاواى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین، رێژه‌يه‌كى زۆرى گه‌نم له شوێنێك كۆكراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى سایلۆن، به‌ڵام سه‌گى بێلانه له ناو به‌شێكی گه‌نمه‌كه ته‌ڕاتێنی كردووه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، هۆشدارییان به جوتیاره‌كان داوه گه‌نمه‌كانیان دابپۆشن.
ژماره‌یه‌ك جوتیاری سنوورى ناحیه‌كه، لە گۆڕه‌پانی كارگه بلۆکە چۆڵكراوه‌کان گه‌نمه‌كانیان هه‌ڵڕشتووه به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ چاودێرییه‌كی له‌سه‌ر دابنێن.
ئه‌زوه‌ر جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجیاوا به 964ـى راگه‌یاند، هۆبەی ئابوری یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا سه‌ردانى شوێنه‌كه‌ى كردووه و بینیویانه هیچ له‌و گه‌نمانه دانه‌پۆشراون و به‌بێ چاودێریكردن به‌جێهێڵدراون.
وتیشی “حاڵه‌تى بڵاوبوونه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه له‌و شوێنه راسته، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه نییه كه بوترێت گه‌نمه‌كه‌یان هه‌مووى پیس كردبێت، ته‌نیا حاڵه‌تێكی بوونى پیسایی سه‌گ له‌سه‌ر شوێنێكى ئه‌م گه‌نمانه هه‌بووه”.
ئه‌مساڵ سایلۆى راپه‌ڕینیش وه‌ك زۆربه‌ى سایلۆكانى دیكه، به‌ڕووى جوتیاران نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كه جوتیاران گه‌نمه‌كانیان له‌و شوێنانه هه‌ڵبڕێژن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت “ته‌واوى خاوه‌ن گه‌نمه‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه به‌زووترین كات گه‌نمه‌كانیان دابپۆشن بۆئه‌وه‌ى له‌كاتى كردنه‌وه‌ى دەرگاى سایلۆ به‌بێ كێشه‌و گرفت راده‌ستیان بكه‌ن”.