چیرۆکى ژینگەپارێزێکى دەستپاک

بە گسکەکەى دەستى ژینگەى پاراست و وانەیەکى مرۆڤانەى وتەوە

964+

وریا فەتاح

بەو گسکەى لە دەستیەتى بەتەنیا کارى جوانکردنى شار و پاککردنەوەى شەقام و پارکەکان نییە، بەڵکو وانەى رەوشت و دەستپاکیش دەڵێتەوە، ئەمە چیرۆکى ژینگەپارێزێکى پارکى سامى عەبدولرەحمانە لە هەولێر کە پارەیەکى زۆر و ژمارەیەک بەڵگەنامە دەدۆزێتەوە و رادەستى خاوەنەکەى دەکاتەوە.

راگەیاندنی فەرمانگەی پارکی سامی عبدالرحمن بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی خێزانێک سەردانی پارکەکەى کردبوو بڕی دوو ملیۆن دیناری عێراقى و 1500 دۆلار و کۆمەڵێک بەڵگەنامەى کەسیان ونکردبوو، بەڵام خۆشبەختانە لەلایەن ژینگەپارێزێکى بەشى خزمەتگوزارى دۆزرابووەوەوە.

هەرکە خاوەنەکەى هاتووە، تەواوى پارەکە و بەڵگەنامەکانى رادەست کراوەتەوە، ئەویش لە بەرامبەردا سوپاسى کارمەندەکەى کردووە و هەڵوێستەکەى بە جوامێرانە ناوبردووە.

ئێوە جەژنی خۆتان بکەن و ژینگەپارێزانی ماندوونەناسیش پ...

ئێوە جەژنی خۆتان بکەن و ژینگەپارێزانی ماندوونەناسیش پاک و خاوێنی شار رادەگرن