دوو رۆژ دەخایەنێت

ئەمڕۆ زانكۆی سۆران كۆنفراسێكی زانستی لە بەریتانیا ئەنجام دەدات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

زانكۆی سۆران رایگەیاند ئەمڕۆ و سبەی سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زانستی لە بەریتانیا ئەنجام دەدەن، كە بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی لیدز بەكێت – سكوڵی یاسا دەبێت.

زانكۆی سۆران لە ویبسایت و پلاتفۆرمە فەرمییەكانی خۆی بڵاویكردەوە، “دواى ئه‌نجامدانى دوو کۆنفڕانسى زانستیى نێوده‌وڵه‌تیى به ‌شێوه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتووانه‌ و به‌ به‌شدارى توێژه‌رانى ناوخۆيى و نێوده‌وڵه‌تى، به‌شى ياسا له‌ فاكه‌ڵتى ياسا و زانسته‌ سياسييه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى زانكۆى سۆران، ئەمڕۆ سێشەممە 3.6.2025 سێیەمین كۆنفڕانسى نێوده‌وڵه‌تى بە هاوبەشی زانکۆی لیدز بەکێت-سکوڵی یاسا ئه‌نجام ده‌دات، كە سبەیش بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە كۆنفرانسەكەدا توێژینەوەی زانستی لەسەر نوێترین پرسە یاساییەکان بە زمانی ئینگلیزی پێشكەش دەكرێت.

لە بارەی ئامانجەكانی كۆنفرانسەكە، زانكۆی سۆران رایانگەیاندووە، بە ئامانجی تیشک خستنەسەر نوێترین پرسە یاساییەکان لە گشت جیهان بە تایبەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو پرسانەی دەخرێنە بەر نەشتەری توێژینەوەکان و گەیاندنی چارەسەر و پێشنیارەکانی کۆنفڕانس بۆ لایەنی پەیوەندیدار، كۆنفرانسەكە ئەنجام دەدرێت.

زانکۆی سۆران پەرە بە توانای خوێندکارەکانی دەدات

زانکۆی سۆران پەرە بە توانای خوێندکارەکانی دەدات